سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) بە سەرۆکایەتیی بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتیی پارتەکە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کورتەیەکی لەبارەی ڕەوشی لایەنە سیاسییەکانی کوردی لە تورکیا خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە و هیوای خواست چارەسەری ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی بۆ خەباتی گەلی کورد لە تورکیا بدۆزرێتەوە.

Top