نەوجەوانانی ڕاهاتوو لەسەر مۆبایل ناشادن!

نەوجەوانانی ڕاهاتوو لەسەر مۆبایل ناشادن!

 ئەمە زانراوە كە زیاد بەسەربردنی كات بەرانبەر بە ئامێرەكانی شاشەی شین كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستیی دەروونی و جەستەیی بە شێوەی (ئازاری مەچەك و ئازاری مل و پشت، سترێس، لەدەستدانی خەو یان خەوزڕان، پەستی، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی لەبەر كەم خەوی و كەمیی جووڵە و مەشقی وەرزشی، هەروەها گرفتەكانی بینین بە شێوەی ماندووبوونی چاوەكان، ڵێڵبوونی بینین، سووربوونەوەی چاو و هەستكردن بە سووتانەوە، لەگەڵ وشكبوونی چاوەكان) جگە لەمانە لە نوێترین ڕاپۆرتەكانی توێژەرانی زانكۆی سان دیێگۆ/ كالیفۆرنیا هاتووە كە ئەو نەوجەوانانەی كاتێكی زۆر بەسەر دەبەن لە بەرانبەر ئامێرەكانی شاشەی شین Blue screen وەكو مۆبایل، تابلێت یان لاپتۆپ جا بۆ هەر مەبەستێك بێت لە یاریی كۆمپیوتەری یان تێكستكردن یان بەكارهێنانی سۆشیال میدیا و چاتی ڤیدۆیی، بەگشتی ناشادن بە بەراورد لەگەڵ هاوەڵەكانیان كە بۆ ماوەیەكی كەمتر شاشەی شین بەكاردێنن و زیاتر بۆ چالاكییەكانی وەرزشی یان خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەكان و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە مەسەلە فكری و مەعریفییەكان ئامێرەكانی شاشەی شین بەكاردێنن، توێژەران ئاماژەیان بەمەش كردووە كە بەردەستبوونی سمارتفۆن و زیاد بەكارهێنانی لە لایەن نەوجەوانانەوە هۆكارە بۆ دابەزاندنی ئاستی هەستكردن بە خۆشی و شادی.

 

Top