پشتێن لەشولارت شیك و ڕێك دەكات

پشتێن لەشولارت شیك و ڕێك دەكات

پشتێن لەو كاتە بەكاردێ كە دوو پارچە جل یان چاكێت و سویتێكی تەنك لەسەر جلەكانی بەشی سەرەوە بپۆشیت، بەم جۆرە پێویستت بە پشتێنەكان دەبێت، تا شیكیی لەشولار و جلەكانت ڕێك بخات، پشتێن كەرەستەیەكی نایابە هەم بۆ جوانی هەم بۆ شیككردنی جەستە و لەشولارت، بۆیە لەم وەرزەدا بەبێ پشتێن مەچۆرە دەرەوە، پشتێنەكان لەگەڵ پانتۆڵ و كاوبۆی جینز و تەنوورەش لە پشت دەكرێت، زیاتر گرنگی بە پشتێنی باریك و بچووك دەدرێ، چونكە لە مۆدی پێشوودا زیاتر پشتێنی ئەستوور باو بوو، مەرجە ڕەنگی پشتێن لەگەڵ ڕەنگی بەشێكی دیكەی جەستەدا هاورەنگ بێ، بۆ نموونە دەكرێت ڕەنگی پشتێن و پێڵاو هاوشێوە بن، یان دەتوانی ڕەنگی جەنتا و پشتێن لە هەمان ڕەنگ بن، هەندێ جاریش دەتوانی لەگەڵ ڕەنگی ماكیاژ هاوڕەنگیان بكەیت، پشتێن جگە لەوەی كەرەستەیەكە بۆ جوانی، هەروەها شێوازێكی سەرنجڕاكێشە كە لە دوور و نزیك دەردەكەوێت.

Top