یاسا:هاككردنی سۆشیال میدیا

یاسا:هاككردنی سۆشیال میدیا

 هیچ ماددە و یاسایەكی تایبەت بە تاوانی هاككردنمان نییە، بەڵام بە لێكدانەوە بۆ یاساكان دەگەین بەو ئەنجامەی كە ماددە سێی یاسایی قەدەغەكردنی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، ماددەیەكی گونجاوە بۆئەم تاوانە، چونكە لە ماددەكەدا دەڵێت، بێزاركردنی خەڵك لە ڕێگەی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنەوە تاوانە. هاككردنیش كارێكە ئەوپەڕی بێزاركردنی تێدایە و ترسێكی زۆر دەخاتە دڵی كەسی هاككراوەوە، دووبارە بەداخەوە سزای ئەم ماددەیەش سزایەكی كەمەو لەیەك ڕۆژەوە دەست پێ دەكات تا یەك ساڵ.

 

 

Top