بۆچی قاوە بۆ منداڵ زیانبەخشە؟

بۆچی قاوە بۆ منداڵ زیانبەخشە؟

 ئەكادیمیای ئەمریكیی نەخۆشییەكانی منداڵ جەخت دەكاتەوە كە خواردنەوەی قاوە هەرگیز بۆ منداڵی ژێر تەمەنی 12 ساڵیدا گونجاو نییە، هەروەها لە تەمەنی نێوان 12-18 ساڵیدا پێویستە كە بە بڕی كەم بخورێتەوە، بە مەرجێك بڕی كافائینی ڕۆژانە لە 100 ملگم زیاتر نەبێت. هەروەها ڕێنمایی دەكات كە منداڵ بە دوور بگیرێت لە هەر خۆراك و شلەمەنییەكی دیكە كە ماددەی كافائین لەخۆدەگرێت وەكو: چای، كۆلا، سپۆرت درینك، خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks، هەروەها هەموو جۆرەكانی شوكولاتە. كاریگەریی كافائین لەسەر تەندروستیی منداڵ: ماددەی كافائین كاریگەریی زیاتری لەسەر كۆئەندامی دەمار و كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا هەیە، بۆنموونە هاندەرە بۆ ناڕەحەتیی منداڵ و كەمبوونەوەی تەركیز كە زیانبەخشە بۆ توانای فێربوون لە قوتابخانەدا، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، تێكچوونی گەدە، لەگەڵ گرفت لە نووستندا بە شێوەی خەوزڕان لەو كاتەی كە منداڵ لە تەمەنی 5-12 ساڵیدا پێویستی بە 11 كاتژمێر خەو هەیە، ئەگەری دروستبونی چاڵی ددان و كلۆربوون، چونكە قاوە لە سرووشتدا ترشە و زیان بە چینی مینای ددان دەگەیەنێت، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر گەشەی منداڵ، لاوازبوونی ئێسك بۆنموونە هەر 100 ملگم كافائین هۆكارە بۆ لەدەستدانی 6 ملگم كالسیۆم لە ڕێگەی كۆئەندامی میزەڕۆدا، هەروەها وەرگرتنی بڕی زیاتری كافائین بۆ منداڵ مەترسیدارە و هۆكارە بۆژاراویبوون.

 

Top