باندێكی هواوی و تایبەتمەندە جیاوازەكانی

باندێكی هواوی و تایبەتمەندە جیاوازەكانی

  هواوی لە دونیای تەكنەلۆژیای نوێدا ناوێكی ناسراوە، كۆمپانیایەكی گەورەی چینیە كە چالاكییەكانی لە بواری تەكنەلۆژیای نوێدا چڕكردۆتەوە.

لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو باندێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە بەجۆری Huawei TalkBand B7 ناسراوە. ئەم باندە تایبەتمەندییەكانی لە باندی دیكە جیاوازە. (باند وەك كاتژمێری دەست دەچێت، بەڵام بە كاتژمێر داناندرێت).

شاشەیەكی چەماوەی هەیە كە بەشێوەی 3D نیشان دەدات. لە پۆڵای دژە ژەنگ دروستكراوە. بە داگرتنی دوگمەیەك، بەشی شاشەكە جیا دەبێتەوە و دەبێتە ئایرفۆنێكی تایبەت. لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و پەیوەندییەكان لە ڕێگای ئایرفۆنەكەوە وەردەگیرێن. مایكەكەی دەنگەدەنگی زیادی وەرناگرێت.

هەستەوەری لێدانی دڵ، پێوانی ئوكسیجن، هەستەوەری تایبەت بە سوڕی مانگانەی خانمان و هەستەوەری خەوتن و دڵەراوكێی تێدایە. جگە لەوەش چەندین حاڵەتی وەرزشی تێدایە.

 

Top