ئەو ڕاهیبەی كە هەرگیز ژنی نەبینیوە

ئەو ڕاهیبەی كە هەرگیز ژنی نەبینیوە

دوای لەدایكبوونی منداڵێك لە بنەماڵەیەكی مەسیحی ئۆرتۆدۆكسی یۆنانی لە ساڵی ١٨٥٦ لە گوندێكی بچووكدا، دایكی دوای چوار كاتژمێر كۆچی دوایی كرد، بۆیە هەندێك پیاو هەڵیانگرتەوە و لە دێرێك لە لووتكەی چیای ئەتۆس دایان بە ڕاهیبەكانی ئۆرتۆدۆكس، دێرەكە بەخێویان كرد و ڕاهیبەكان ناویان لێنا(مایكل تۆلۆتۆس) تۆلۆتۆس بەهۆی ئەوەی هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا نەبوو، لە ژیانیدا هەرگیز ژنێكی نەبینیوە، ئەم خانەقایە بە پێی یاسای ساڵی 1060 ڕێگەی نەدەدا ژنان و ئاژەڵان بچنە ناو شاخەكەوە و تا ئێستاش ئەو یاسایە هەیە، تۆلۆتۆس لە ساڵی ١٩٣٨ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد بەبێ ئەوەی هەرگیز بزانێت ژن چۆنە.

 

Top