هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە لەسەر تەلەفزیۆنێکی 98 ئینچی QLED 4K لە عێراق دەستپێدەکرێت

هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە لەسەر تەلەفزیۆنێکی 98 ئینچی QLED 4K لە عێراق دەستپێدەکرێت

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە بۆ نوێترین و گەورەترین تەلەفزیۆنی سامسۆنگ لە عێراق دەستپێکرد، لە کاتێکدا سامسۆنگ لەم دواییانەدا پەردەی لەسەر تەلەفزیۆنی QLED 4K ی 98 ئینچ بەرزکردەوە، ئەمەش دەرفەتێک بۆ کڕیارەکانی لە عێراق ڕەخساند کە لە یەکەم کەسەکان بن بۆ بوونە خاوەنی گەورەترین تەلەفزیۆنی سامسۆنگ، لە 7ی ئەیلول تا 21ی ئەیلول.
سامسۆنگ پابەندە بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا و تەکنیکە پێشکەوتووەکان تا باشترین ئەزموونی تەلەفزیۆن پێشکەش بە کڕیارەکانی بکات و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ بە قەبارەی 98 ئینچ QLED 4K نموونەیەکی زیندووە بۆ ئەم خۆبەخشییە. ئەم تەلەفزیۆنە تایبەتمەندی کوالێتی وێنەی ناوازەی هەیە بەهۆی تەکنەلۆژیای QLED و چارەسەرکاری Quantum 4K Neural کە کۆنتراستێکی سەرسوڕهێنەر و ڕەنگی زیندوو و ڕوونییەکی زۆر دابین دەکات. جگە لەوەش تەلەفزیۆنی سامسۆنگ QLED 4K بە قەبارەی 98 ئینچ چەندین تایبەتمەندی پێشکەوتووی لەگەڵدایە وەکو تایبەتمەندی باشترکردنی وێنە Supersize Picture Enhancer ، تەکنەلۆژیای باشترکردنی دەنگ، لەگەڵ دیزاینێکی شیک و باریکی SuperSlim.

شایەنی باسە سامسۆنگ دەرفەت دەداتە ئەو کڕیارە یەکەمانەی کە ئارەزووی کڕینی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ QLED 4K ی 98 ئینچ دەکەن لەگەڵیدا یەکێک لە مۆبایلە چەماوەکانی سامسۆنگ گالاکسی Z Fold5 بەدەست دەهێنن بە توانای بیرگەی 512 گێگابایت یان 12 گێگابایت، ئەمە جگە لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ناوازە؛ وەک: گەیاندن و دانانی بێبەرامبەر، و گرەنتی دوو ساڵ لە بەرواری کڕینەوە.

کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن چێژ لە ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری بازاڕکردن وەربگرن، و داواکاری پێشوەختە تۆمار بکەن بۆ تەلەفزیۆنی سامسۆنگ QLED 4K ی تەواو نوێی 98 ئینچ لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگ لە عێراق یان لە ڕێگەی پێشانگا و دابەشکەر و بریکارە فەرمییەکان و خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن لە سەرتاسەری عێراق.

Top