سامسۆنگ سەنتەری پەیوەندی فەرمی لە عێراق دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی کڕیارەکان

سامسۆنگ سەنتەری پەیوەندی فەرمی لە عێراق دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی کڕیارەکان

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵێک نوێکاری و پێشکەوتنی بۆ بەشی خزمەتگوزاری کڕیارانی لە عێراق ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیارەکانی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە ناوچەکەدا.
سەنتەری پەیوەندی فەرمی دەوڵەمەند کراوە بە ستافی تایبەتمەندی عێراقی، کە ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانی پەیوەست بە بەرهەمەکانی سامسۆنگ، چۆنیەتی کڕین لە فرۆشگای ئۆنلاین، وردەکاری گەرەنتی و پشتگیری بۆ هەموو کێشە تەکنیکیەکان. و پەیوەندییەکانی کڕیار بە وردبینی و پیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
کڕیاران دەتوانن لە ڕێگەی ژمارە( 80010080 ) بێبەرامبەر پەیوەندی بە سەنتەری پەیوەندییەکانەوە بکەن، کە بە تایبەتی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی نایاب بۆ کڕیارەکانمان لە عێراق دانراوە. سەنتەرەکە حەوت ڕۆژی هەفتە پەیوەندی و پرسیار وەردەگرێت، لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی تا 10:00 ی شەو، بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران لە هەموو کاتێکی ڕۆژدا.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێز موئەیەد قەواسمە، ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانمان لە عێراق، ئەمە جگە لە خستنەگەڕی هەموو پەیوەندییە ڕاستەوخۆ و دیجیتاڵییەکان. لەڕێگەی ئەم سەنتەرەوە هەوڵدەدەین بگەینە سەرجەم کڕیارە عێراقییەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەرزترین کوالێتی. هەروەها هەوڵدەدەین کارامەترین هێزی کاری عێراقی دابمەزرێنین بۆ بەشداریکردن لەم دەستکەوتە گرنگەدا، بەو پێیەی هەلی کار بۆ لێهاتووییە ناوخۆییەکان دەرەخسێت، و پەرەپێدانی لێهاتووییەکانیان بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ناوازە بۆ کڕیارەکانمان” .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەنتەری خزمەتگوزاری سامسۆنگ بەردەستە و لە سەرانسەری عێراقدا بڵاوبووەتەوە بۆ سەرجەم کڕیاران، لەڕێگەی زیاتر لە 25 سەنتەری خزمەتگوزاری بۆ چاککردنەوەی مۆبایل و ئامێرەکانی ناوماڵ لە سامسۆنگەوە.

Top