سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان کرد

ڕۆژی یەكشەممە 1/10/2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

Top