تەواوی کاتژمێری زیرەکەکانی Galaxy Watch6 Classic Astro فرۆشرا

تەواوی کاتژمێری زیرەکەکانی Galaxy Watch6 Classic Astro فرۆشرا

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، بڕی دیاریکراوی کاتژمێرە زیرەکەکەیGalaxy Watch6 Classic Astro لە ماوەیەکی پێوانەییدا فرۆشرا لە دوای چەند ڕۆژێک دوای خستنەبازاڕی لەڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ لە عێراق، و پێشانگاکان لە دابەشکەر و بریکارە فەرمییەکان و خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن لە سەرانسەری عێراق.
کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch6 Classic Astro ی سامسۆنگ بەهۆی دیزاینە ناوازەکەیەوە کە ئیلهامەکەی لە astrolabe وەرگرتووە، سەرنجی کڕیارانی ڕاکێشاوە – کە یەکێکە لە داهێنانە بەناوبانگەکان لە بواری دیاریکردنی کات و شوێن. کاتژمێرەکە دیزاینێکی ناوازەی هەیە لەگەڵ شاشەیەکی گەورە و ڕووکارێکی بەکارهێنەری کارلێککەرتر و لێوارەکانی سووڕاوەی تەنک بۆ خولانەوەی نەرمتر. هەروەها ڕووکاری کاتژمێرەکە قیبلەنمایەکی بە دیزاینێکی سەردەمیانە و ئامرازێک بۆ دیاریکردنی قۆناغەکانی مانگ و ئامرازێک بۆ بەدواداچوونی جوڵەی خۆر لە بەیانی تا خۆرئاوابوون و لە کۆتاییدا ئامرازێکی ساڵانەی تێدایە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەروارەکە بەپێی ڕۆژ و مانگ دیاری بکەن .
سەبارەت بە تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی کاتژمێری Galaxy Watch6 Classic Astro، ئەزموونێکی ناوازە پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خەو بە ئامێری چاودێری وردی خەو، ئەمە جگە لە ژمێرەی لێدانی دڵ کە تایبەتە بە باشترکردنی لەشڕێکی، لەگەڵ پاترییەکی توانایەکی جیاواز بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی زیاتر بە درێژایی ڕۆژ.
لە ئەنجامی ئەو خواستە زۆرەدا، لقە بەربڵاوەکانی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەنجامی فرۆشتن هاوشێوەیە. وابڕیارە بەم زووانە سامسۆنگ دووبارە بەردەستکردنەوەی کاتژمێری Galaxy Watch6 Classic Astro ڕابگەیەنێت. ئەمەش بۆ ئەوەی کڕیارانی سامسۆنگ کە ئارەزووی کڕینی یەکێک لە دوو کاتژمێرە نوێیەکە دەکەن دەرفەتی بەدەستهێنانییان هەبێت پێش ئەوەی بە فەرمی لە بازاڕدا بخرێتە بازاڕەوە.

Top