هەڵمەتێک بۆ گۆڕینی ئامێرە کۆنەکانی سامسۆنگ بە ئامێرە نوێیەکانی

هەڵمەتێک بۆ گۆڕینی ئامێرە کۆنەکانی سامسۆنگ بە ئامێرە نوێیەکانی

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ گۆڕینی ئامێرە کۆنەکانی ناوماڵ لە هەر مارکەیەکدا بە ئامێرە نوێیەکانی مارکەی “سامسۆنگ”. ئێستا بەکارهێنەران لە عێراق دەتوانن جلشۆر و ساردکەرەوە کۆنەکان بگۆڕن و نوێترین مۆدێلی هەڵبژێردراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ بکڕن.
ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی سامسۆنگدایە بۆ دەوڵەمەندکردنی کڕیارەکانی لە عێراق بە باشترین ئۆفەر و پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی خزمەتگوزاری کڕیاران دوای فرۆشتن، بەو پێیەی ئەم هەڵمەتە دەرفەتێکە کە دووبارە نابێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ماڵە سەردەمی و ئارامەکان بەهۆی ئامێرە سەردەمی و زیرەکەکانی ماڵەوەی سامسۆنگ کە دیزاین کراون بەپێی نوێترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا، جگە لە پاشەکەوتکردنی پارەی زۆرتریش.
لە وردەکارییەکانی ئەم هەڵمەتەدا، بەکاربەران لە عێراقدا توانای ئاڵوگۆڕکردنی جلشۆرەکەیان دەبێت - بەبێ گوێدانە بارودۆخ و مارکەکەی- و جلشۆرێکی دەرگای پێشەوەی توانای 9 کیلۆ یان 8 کیلۆگرامیان دەستکەوێت، کە تایبەتمەندە بە پاشەکەوتی وزە. و بە 3.5 ئەمپێری لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای Eco Bubble کاردەکات.
سەبارەت بە گۆڕینی ساردکەرەوە، ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەیانەوێت ساردکەرەوە کۆنەکانیان بگۆڕن، ئێستا دەتوانن ساردکەرەوەیەکی بەفرگرێکی سەرەوەی Bespoke بەدەستبهێنن کە دەتوانرێت لە ڕێگەی WiFi کۆنتڕۆڵ بکرێت، یان ساردکەرەوەی دوو دەرگای تەنیشت یەک، یان ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی کە بە دیزاینە سەردەمی و نوێ جیا دەکرێنەوە.
جگە لە هەموو ئەوانەی سەرەوە، پاشەکەوتت زیاد دەکات کە بەهاکەی زیاد دەکات لەگەڵ زیادبوونی تایبەتمەندییەکانی ساردکەرەوە یان جلشۆری هەڵبژێردراو، بەو پێیەی بەهای گۆڕینی دەگاتە 202.500دیناری عێراقی. جگە لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تەواو، لەوانە گەیاندن و دانانی بێبەرامبەر، هەروەها گەرەنتی ساڵانەی 20 ساڵ لەسەر ماتۆڕی کۆمپرێسەر کە بە تەکنەلۆژیای ئینڤێرتەر پەرەی پێدراوە، کە لە هەندێک بەرهەمی ئامێرە دیجیتاڵیەکانی ناوماڵ سامسۆنگدا هەیە.
شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە لە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٣ تا ٤/١١/٢٠٢٣ تەنها لە پێشانگاکانی سامسۆنگ بەردەوامە، و کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن سەردانی هەریەکێک لە پێشانگاکانی سامسۆنگ و دابەشکەر و بریکارە فەرمییەکان و خاڵە پەسەندکراوەکانی فرۆشتن بکەن کە بە تەواوی بڵاوبوونەتەوە لە عێراق تا سوود لەم هەڵمەتە وەربگرێت.

Top