سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات

ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانگارییە سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر کۆسپ و تەحەدییاتی بەردەم داهاتووی گەلی کورد لە سووریا.

Top