لە 54 ساڵەی دامەزراندنیدا، “هەفتەی سامسۆنگ” لە فرۆشگا ئۆنلاینەکانییەوە دەستپێدەکات.

لە 54 ساڵەی دامەزراندنیدا، “هەفتەی سامسۆنگ” لە فرۆشگا ئۆنلاینەکانییەوە دەستپێدەکات.

لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی بۆ 54 ساڵەی دامەزراندنی، و میراتی درێژخایەنی داهێنانەکەی، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، “هەفتەی سامسۆنگ” دەستپێدەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی لە مانگی تشرینی دووەمدا . هەڵمەتەکە ئۆفەری تایبەت لەخۆدەگرێت بۆ بەرهەمەکانی سامسۆنگ، بە تایبەتی لە فرۆشگا ئۆنلاینەکانیدا لەم بەستەرەی خوارەوە:https://www.samsung.com/iq_ar/offer/samsung-week/
هەفتەی سامسۆنگ لە 30ی تشرینی یەکەم تا 9ی تشرینی دووەم لەسەر ئاستی جیهانی دەست پێدەکات، کە کۆمپانیاکە ئۆفەر و داشکاندنی ناوازە پێشکەش دەکات بۆ ئاهەنگگێڕان بەم بۆنە گرنگە. ئەم هەڵمەتە ئامانجی ئەوەیە کە پێزانینی کۆمپانیاکە بۆ کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهان نیشان بدات بۆ پشتگیری و متمانەیان پێی لە ڕێگەی دەیان ساڵەی داهێنانەوە.

لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتدا سامسۆنگ دەرفەتێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانی دەڕەخسێنێت کە ببنە خاوەنی ئامێرە پێشەنگ و دڵخوازەکانی بە پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی ناوازە، سەرەتا بە داشکاندنی تا %15 لەسەر مۆبایلەکانی زنجیرەی S22 دەستپێدەکات، جگە لە پاکێجێکی سەرسوڕهێنەر لە دیاری و جوانکاری بێبەرامبەر بەپێی جۆری ئەو مۆبایلەی کە دەکڕدرێت، لەکاتی کڕینی یەکێک لە مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی سامسۆنگ لە زنجیرەی گالاکسی Z Flip 5 و گالاکسی Z Fold 5 و گالاکسی Z Fold 4، کڕیاران بێبەرامبەر کاتژمێری گالاکسی 5 و بارگاویکەرەوەیەکی خێرا وەردەگرن، جگە لە داشکاندنی تایبەت تا %11 لەسەر مۆبایلەکانی زنجیرەی A و زنجیرەی M.

ئۆفەرەکان کۆمەڵێک ئامێری کات بەسەربردن لە ماڵەوە لەخۆدەگرن، وەکو تەلەفزیۆنی QLED TV's، ئەوانەی ئارەزووی کڕینی تەلەفزیۆنی QLED ی 65 ئینچ دەکەن، تەلەفزیۆنێکی 50 ئینچی Crystal UHD بێبەرامبەر وەردەگرن، و لە کاتی کڕینی تەلەفزیۆنی Neo QLED 4K، ئامێری دەنگی Sound Tower (240 وات) وەک دیارییەکی بێبەرامبەر وەردەگرن، و کاتێک تەلەفزیۆنی Neo QLED 8K دەکڕن، ئامێری دەنگی Sound Tower (1500 وات) وەک دیارییەکی بێبەرامبەر وەردەگرن. جگە لە ئۆفەری سەرنجڕاکێش بۆ هەموو ئەو کەسانەی ئارەزووی ئامادەکردنی ماڵەکانیان دەکەن بە باشترین ئامێرەکان، وەک داشکاندنی تا 14% بۆ ساردکەرەوە و جلشۆرەکان، و داشکاندنی تا %13 بۆ قاپشۆڕ، و داشکاندنی تا %15 لەسەر مایکرۆوەیڤ، و داشکاندنی تا 26% لەسەر گسکی کارەبایی، جگە لە چەندین شتی تر.
محەمەد ئەلعەبدوڵڵا، بەرپرسی بەبازاڕکردنی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ لە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: "هەفتەی سامسۆنگ یەکێکە لە گرنگترین چالاکییەکانی فرۆشگای ئۆنلاینمان، بۆ پێشکەشکردنی گەورەترین ئۆفەرەکانی ساڵ، هەروەها خۆبەخشی ئێمە بەرجەستە دەکات بۆ دابینکردنی بەها و سوودە ناوازەکان بۆ کڕیاران. وئێمە خۆشحاڵین بە پێشکەشکردنی ئۆفەری تایبەت و ئەزموونێکی دەوڵەمەندی بازاڕکردن".
سامسۆنگ کڕیارەکانی بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی و بەشداریکردن لەگەڵیدا لە “هەفتەی سامسۆنگ”، بۆ زانینی ئۆفەرەکانی لەسەر کۆمەڵێک لە بەرهەمە جیاوازەکانیدا، و سوودمەندبوون لەو داشکاندنانەی کە لەم بۆنە جیهانییەدا پێشکەش دەکرێن

Top