سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان دەکات

ڕۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان باسی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی دوایین کۆنگرەی پارتەکەیانی کرد و ڕۆشنایی خستە سەر هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان لەبارەی پێشخستنی بواری کولتووری و زمانی کوردی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بەستنی کۆنگرەی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان و دەستخۆشی لە هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
............................

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان دەکات
Top