مۆبایلەكەت بكە بە كامێرایەكی كلاسیك

مۆبایلەكەت بكە بە كامێرایەكی كلاسیك

 كامێرا كلاسیەكان و ئەوانەی فیلمیان دەچۆ سەر، دوگمەیەكیان هەبوو كە بە دوگمەی شاتر ناسرابوو، بە داگرتنی ئەم دوگمەیە وێنەت دەگرت.

ئامێری ShiftCam SnapGrip وەك دەستگیرەیەك (یدة) دەخرێتە سەر مۆبایل و بەكارهێنەر وا هەست دەكات كامێرایەكی كلاسیكی لەبەردەستدایە و وێنەگرتن بەم ئامێرە چێژی زیاتر بە بەكارهێنەرەكەی دەبەخشێت لەكاتی وێنەگرتندا.  ئامێری ناوبراو جگە لەوە پاوەربانكێكی بەهێزەو دەتوانێت، دوو جار لەكاتی پێویستدا  هەم بە شێوەی وایەر و هەم بەشێوەی بێ وایەر مۆبایلەكەت شەحن دەكاتەوە. سەرەڕای ئەوەش دەكرێت وەك پایەیەك بۆ وێنەگرتن سوودی لێوەربگری. كێشی ئەم ئامێرۆكەیە تەنیا 140 گرامە و قەوارەیەكەشی بچووكە و بەقەد نیوەی مۆبایلێك دەبێت.

Top