سوپاسنامەیەک لە سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

سوپاسنامەیەک لە سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK


میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى هەموو ئەو بەڕێزانە کردووە کەوا بە بۆنەى بەستن و سەرکەوتنى کارەکانى شەشەم کۆنگرەى YNDK پیرۆزباییان لە YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :

سوپاس و پێزانین

بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانمانەوە، سوپاس و رێزو خۆشەویستیمان ئاراستەی هەر هەموو ئەو بەڕێزو ئازیزانە دەكەین ؛ لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران و كەسایەتییەكان و كۆنسڵخانە گشتییەكان و هۆزو عەشیرەتە کوردى و عەرەبییەكان و پیاوانی ئایینی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە چ بە سەردان و چ بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی و پەیوەندی تەلەفۆنی یان لەرێگەی ئیمێل و سۆشیالمیدیاوە لە كوردستان و دەرەوە بەسەریانكردینەوە و، بەبۆنەى بەستن و سەرکەوتنى کارەکانى شەشەم کۆنگرەى YNDK یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ پیرۆزباییان لێكردین، پیرۆزبایى و بەسەركردنەوەتان بەم بۆنەیەوە زیاتر دڵخۆشی كردین و بووە هۆی ورە بەخشینی زیاتر بۆ كارو خەباتی داهاتوومان.
وێڕای سوپاس و پێزانینی دووبارەمان بۆ هەر هەموو لایەك، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن و سەرفرازیتان دەخوازین.
هەمیشە تەندروست و شادو سەرکەوتووبن.
لەگەڵ رێزماندا.

غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
21 / 11 / 2023

Top