چاككردنەوەی فایلە ڤیدیۆییە خراپەكان بەو پرۆگرامە بسپێرە

چاككردنەوەی فایلە ڤیدیۆییە خراپەكان بەو پرۆگرامە بسپێرە

 زۆر جاران لەسەر CD یا DVD فایلێكی ڤیدیۆیمان هەیە و فایلەكە نایكاتەوە، یا دەیكاتەوە و لە نیوەی ڕادەوەستێ، یا لەنەكاو دەڵێت فایلەكە تێكچووە. لەكاتێكدا ئەو فایلە ڤیدیۆییە لەلای ئێمە زۆر گرنگە و كەچی لەسەر كۆمپیوتەر بە هیچ پرۆگرامێك ناخوێندرێتەوە.

پرۆگرامی Kernel Video Repair ڕاست بۆ ئەم مەبەستە داندراوە، ئەم پرۆگرامە هەموو فایلە ڤیدیۆییە تێكچووەكان چاك دەكاتەوە و  پشتیوانی لە هەموو جۆرە فۆرماتێكی ڤیدیۆیی دەكات. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:

- چاككردنەوەی گشت جۆرە فایلێكی تێكچووی ڤیدیۆیی بە هەر قەوارەیەك و بێت.

- پشتیوانی لە فۆرماتە گرنگەكانی ڤیدیۆیی و هەموو فۆرماتێك دەخوێنێتەوە.

- بەكارهێنانی زۆر ئاسانە و تەنانەت بەكارهێنەری زۆر ناشارەزاش دەتوانێت بەكاری بێنێت.

- كوالیتی فیلمەكە دەپارێزێ و تێكی نادا.

- بەر لە خەزنكردنی فیلمەكە بە چاككراوی، بۆ دڵنیایی بەكارهێنەرەكەی فیلمەكە نیشان دەدات.

Top