درۆنێكی تایبەت بە  بـواری بەرهەمهێنانی فیلم

درۆنێكی تایبەت بە  بـواری بەرهەمهێنانی فیلم

 لە وڵاتێكی شەڕ و نائارامیدا بەداخەوە كە باسی درۆن دێتە گۆڕێ، زەینت بۆ ئامێرێكی تێكدەر و ماڵوێرانكەر دەچێت، هەرچەندە درۆن لە وڵاتانی پێشكەوتوو و ئارامدا بۆ شەڕ و كاولكاری سوودی لێوەرناگیرێت، بەڵكو بۆ بواری گەیاندنی خێرا (فریاگوزاری)، گواستنەوەی ئامێرەكان، ئەركی پۆستە و گەیاندن و زۆر ئەركی دیكەی مرۆیی ئەنجام دەدا.

زۆربەی درۆنەكان دەتوانن فیلم هەڵبگرنەوە، بەڵام درۆنەكانی DJI زۆر تایبەتن، كۆمپانیای ناوبراو لەم ماوەیەدا درۆنێكی تایبەت بە سینەمای بەرهەم هێناوە، كە هەم تێچووەكەی زۆرە و هەم كارامەیی و تواناكانی گەلێكن.

درۆنی Inspire 3 كامێرایەكی زۆر بەهێزی هەیە بە كوالیتی K8 فیلم هەڵدەگرێتەوە. تایبەت بە بواری سینەما بەرهەم هاتووە. فیلم بە فۆرماتی CinemaDNG و هەروەها فۆرماتی Apple ProRes RAW هەڵدەگرێتەوە، كە ئەم فۆرماتانە تایبەتن بە فیلمی سینەمایی. درۆنی ناوبراو دەتوانێت هەتا نیو كاتژمێر بە ئاسماندا بفڕێت. كامێراكەی سیستەمی Zenmuse X9-8K Air Gimbal لەسەرەو ئەوە بەو مانایە دێت كە لە بەرزاییەكی دوورەوە دەتوانێت بە كوالیتی بەرز فیلم هەڵبگرێتەوە. خێرایی درۆنەكە 93 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا. ئەگەر كێشەیەكی بۆ هاتە پێش وەك باو و بۆران یا دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی، یا لەو شوێنە دوور دەكەوێتەوە.

 

Top