سەرۆک بارزانی بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشی، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتاح دەکات

سەرۆک بارزانی بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشی، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتاح دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 3ـی کانوونی دووەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی سەرەخۆشیکردن بۆ کۆچی دوایی (تەڵا قادر ئاغای موبڕە)ـی دایکی زاگرۆس فەتاح سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری هەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە زاگرۆس فەتاح و خانەوادە و خزم و ئاشنایانی ڕاگەیاند.

سەرۆک بارزانی بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشی، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتاح دەکات
Top