سامسۆنگ ڕۆڵی زيرەکیی دەستکرد ئەزموونی چێشتخانە لە CES 2024دا نمایش دەکات

سامسۆنگ ڕۆڵی زيرەکیی دەستکرد ئەزموونی چێشتخانە لە CES 2024دا نمایش دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەم و بەرنامە و تایبەتمەندیەکانی چێشتخانەی سامسۆنگ، کە بە زيرەکیی دەستکرد کاردەکات و بەستراوەتەوە بە بەرنامەی SmartThings؛ لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES 2024، بۆ دابینکردنی سیستەمێک کە ئەزموونی خواردن و چێشتخانەی باشتر دابین دەکات. بەرهەم و تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ناو ڕیزبەندی نوێ بریتین لە ساردکەرەوەی 4 دەرگای BESPOKE 2024 لەگەڵ دۆخی ™Flex و تەکنەلۆژیای AI Family Hub+، کە یەکەم ساردکەرەوەی ماڵەوەیە کە بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێتی شتەکانەوە (IoT) کە لە ساڵی 2016 خراوەتە بازاڕەوە، کە بە تەواوی بەهێز کراوە بە تەکنەلۆژیای AI Vision Inside، و چێشتلێنەری نوێی Anyplace Induction، لەگەڵ باشترکردنی خزمەتگوزاری Samsung Food.
موو هیونگ لی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی ئەزموونی کڕیاران بۆ یەکەی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ، شانازی و جۆش و خرۆشی خۆی دەربڕی بۆ ناساندنی زيرەکیی دەستکردی بەهێزکراو و تایبەتمەندی پەیوەندیکردن، کە نوێترین تەکنەلۆژیاکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی هەموو کەسێک بدات خواردن و چێشتخانەکەی بباتە ئەزموونێکی ئاستی بەرزتر، و ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە دڵنیابوون لەوەی کە بەکارهێنەران چێژ لە سوودە زۆرەکانی خۆراکی داهێنەرانەمان وەردەگرن لە سەرانسەری کۆمەڵێک ئامێر و تایبەتمەندی بەرفراوان".
تایبەتمەندی بەهێزی زیرەکیی دەستکرد بۆ بەرزکردنەوەی تێگەیشتنەکانی خۆراک
چوار دەرگای BESPOKE 2024 بە دۆخی ™Flex و تەکنەلۆژیای AI Family Hub+ بە چەندین تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بەهێز کراوە، کە لەلایەن AI Vision Inside سەرکردایەتی دەکرێت، کە کامێرای ناوەوەی زیرەک بەکاردەهێنێت کە بەرهەمەکانی ناوەوە و دەرەوەی ساردکەرەوەکە بناسێتەوە. هەروەها بە تەکنەلۆژیای “Vision AI” بەهێز کراوە کە ڕێگە بە ناسینەوەی تا 33 جۆری خۆراک و ژەمەکان دەدات، لە ڕێگەی لیستی دەستکاریکراوی خۆراکە بەردەستەکان لەسەر شاشەی AI Family Hub+، بەکارهێنەران دەتوانن بە دەست زانیاری بەرواری بەسەرچوون بۆ ئەو شتانە زیاد بکەن کە دەیانەوێت چاودێری بکەن، تا ساردکەرەوە لە ڕێگەی شاشەیLCD ی 32 ئینچەوە ئاگادارکردنەوە بنێرێت بۆ پێش بەرواری بەسەرچوون.
لە ڕێگەی تایبەتمەندی Fridge Managerەوە، کە ئاگادارکردنەوە دەنێرێت کاتێک پێویستی بە گۆڕینی بێت؛ +™Family Hub کڕینی ئاسانی فلتەری ئاوی نوێ بەردەست دەخات.
چێشتلێنەری نوێی سامسۆنگ Anyplace Induction و فڕنی Slide-in Range بە شاشەیەکی 7 ئینچی LCD بەهێز کراوە، کە بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی Family Hub™+ەوە سەیری ئەو ڕێچکانە بکەن کە هەڵیانبژاردووە و هەڵیانگرتووە بۆ یارمەتیدانی ئامادەکردنی ژەمەکانیان. هەروەها Anyplace Induction باشترکردنی کارە سەرەتاییەکانی چێشت لێنان وەک گەرمکردنی کارا و بێ گوێدانە ئەوەی کە مەنجەڵەکان لەسەر چ بەشێکی چاوەکە دابنرێت، ئەمەش بەهۆی تەکنەلۆژیای inductive plate coilی سامسۆنگەوە.
بەرنامەی Samsung Food کە لە ئێستادا لەسەر ساردکەرەوەی Family Hub™+ و چێشتلێنەری Anyplace Induction Cooktop و فڕنی Slide-in Range بەردەستە؛ زۆرێک لە تایبەتمەندییە بەرزکراوەکانی زیرەکیی دەستکرد لەخۆدەگرن. تایبەتمەندی "تایبەتکردن" بەهێزکراوە لەلایەن زیرەکیی دەستکردەوە، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕێچکەکان بە پێی خواستیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ئارەزووەکانی خۆراکیان بێت زیاتر لەوەی پێشتر بەردەست بوو. تایبەتمەندی نوێی 'Image-to-Recipe' ئێستا بە باشترکردنی Vision AI دەناسێتەوە؛ لە کۆتاییدا پلانی ژەمە کەسییەکان زانیارییەکانی بەکارهێنەران شی دەکاتەوە بە پەیوەندیکردن بە پرۆفایلی Samsung Healthەوە.
بەستنەوەی ئامێر و تایبەتمەندییەکان بە زیرەکیی دەستکرد بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی چێشتخانەکە
ساردکەرەوەی 4 دەرگای BESPOKE 2024 لەگەڵ دۆخی ™Flex و تەکنەلۆژیای +AI Family Hub؛ ئیکۆسیستەمی خۆراک لە دەوری چۆنێتی تایبەتمەندیەکانی زیرەکیی دەستکرد لە بەرهەمەکانی چێشتخانە و Samsung Food دەخولێتەوە و پشتگیری یەکتر دەکەن، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ژەمەکانیان بە درێژایی ڕۆژ بەپێی خواستی خۆیان دابنێن و کۆمەڵێک ئەزموونی تەواوی چێشتخانەی زیرەک و پەیوەستکراو پێشکەش بکەن.
هەروەها Samsung Food پەیوەندی و یەکگرتن دەکات لەگەڵ Samsung Health بۆ باشترکردنی خۆشگوزەرانی بەکارهێنەران. بە سود وەرگرتن لە زانیارییە تەندروستییەکان کە لە ڕێگەی Samsung Healthەوە کۆکراونەتەوە؛ ئەم خزمەتگوزاریە پێشنیاری ڕێچکەی تەندروست و گونجاو دەکات.
هەروەها تایبەتمەندی Tap View ئاسانکارییەکی زیاتر دەکات بە ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بە ئاسانی مۆبایلە زیرەکە گالاکسیکەیان لە لەسەر شاشەی +AI Family Hub کارپێبکەن. جگە لەوەش بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە بەرنامەی یوتیوب وەربگرن لەسەر شاشەی ساردکەرەوە بۆ زانیاری زیاتر و کات بەسەربردن.
بەردەست بوون
بەکارهێنەران دەتوانن سەردانی کۆشکی سامسۆنگ بکەن لە CES® 2024 بۆ دۆزینەوە و ئەزموونکردنی تایبەتمەندییەکانی زيرەکیی دەستکرد و پەیوەندیکردن، کە لەناو ئیکۆسیستەمی داهێنەرانەدا نوێکراونەتەوە.

Top