سامسۆنگ توانای مۆبایلەکان نیشان دەدات کە بە ژیری دەستکرد کار دەکەن لە پێش چالاکی Unpacked 2024

سامسۆنگ توانای مۆبایلەکان نیشان دەدات کە بە ژیری دەستکرد کار دەکەن لە پێش چالاکی Unpacked 2024

پێش چالاکیی Galaxy Unpacked لە 17ی 1 و لەگەڵ دەستپێکردنی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر، سامسۆنگ توانا نوێیەکانی مۆبایلەکان پیشان دەدات کە بە ژیری دەستکرد کاردەکەن.
بۆ خۆشی گێڕان بەبۆنەی سەردەمی نوێی داهێنانی گالاکسی، سامسۆنگ هاوبەشی کردووە لەگەڵ Marvel Studios لە بەشی دووەمی زنجیرەی What If...؟ کە تەنها لە Disney+ پەخش دەکرێت، کە لە 8ی 1 لەسەر شاشەی خڕی زەبەلاح لە لاس ڤێگاس نمایش دەکرێت.
بە بەکارهێنانی کارەکتەری Doctor Strangeی ئایکۆنی Marvel، ئاسمانی لاس ڤێگاس ڕووناک کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئاماژە بە توانا نوێیەکانی مۆبایلی بەهێزکراوی ژیری دەستکرد بکات کە بەم زووانە بۆ بەکارهێنەرانی گالاکسی لە سەرانسەری جیهان بەردەست دەبن. و توانا نوێیە بێکۆتاکانی Galaxy AI بە شێوەیەکی تەواو جیاواز ئاشکرا دەبن.
ستیفانی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی بەبازاڕکردنی Mobile eXperience Business لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "ئێمە سەردەمێکی نوێی داهێنان لەگەڵ Galaxy Unpacked دەستپێدەکەین، کە ئەزموونەکانی ژیری دەستکرد دەهێنینە ناو مۆبایلەکان کە پێشتر نەبووە. و تەکنۆلۆژیای Galaxy AI بەکارهێنەران لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بەهێز دەکات، ئەم هەڵمەتە تیشک دەخاتە سەر یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ئێمە پەرە بە تەکنەلۆژیای مۆبایل دەدەین و پێشەنگایەتی دەکەین لە ڕێگەی هاوبەشیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنەکان بۆ درێژخایەن لە پیشەسازی تەکنەلۆژیادا، کە بەم زووانە ئاشکرا دەکرێت".

چێژ لە سەیرکردنی ڤیدیۆی کەمپەینی جیهانی لە خوارەوە وەربگرن و بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئاگاداربوون لە زیاتری نوێ بە بەشداری Doctor Strange لە ڕێگەی فۆڵۆوکردنی کەناڵەکانی سامسۆنگ گالاکسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

سەردەمی نوێ لەگەڵ Galaxy AI، لە 17ی 1 لە چالاکی Galaxy Unpacked لەدەست مەدە.

Top