خۆراكە پێویستەكان بۆ تەندروستیی چاو

خۆراكە پێویستەكان بۆ تەندروستیی چاو

 ئەمە زانراوە كە گێزەر هاندەرە بۆ بینینی باشتر لە تاریكیدا، بەڵام گەلێك خۆراكی دیكە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی چاو و باشتركردنی كرداری بینیندا. پسپۆڕانی تەندروستیی چاو جەخت دەكەنەوە كە هەندێك پێكهاتە لە چەند جۆرێكی خۆراكدا فرمانی بینین دەپارێزن، تەنانەت لەگەڵ بەساڵاچوونیشدا. چەند بەشێكی ناسكی چاو وەكو هاوێنە و تۆڕی چاو لەگەڵ تەمەندا تێك دەچن، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە چاو پێكهاتەی چەور لەخۆدەگرێت، كە بڕێكی زۆری ئۆكسجین بەكار دەهێنێت و لە زۆربەی كاتەكانی ڕۆژدا بەر تیشكی خۆر دەكەوێت، واتە دەكەوێتە ژێر فشاری كرداری ئۆكساندا Oxidation. لەگەڵ ئەمەشدا، بە خۆراكی دەوڵەمەند بە ماددە دژەئۆكسانەكان دەتوانرێت كە زیانی ئەم فشارەی ئۆكسان لەسەر چاو كەم بكرێتەوە. لە نوێترین لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە چەند پێكهاتەیەكی خۆراك ڕۆڵی گرنگیان هەیە بۆ باشتركردنی بینین و خۆپاراستن لە گۆڕانەكانی چاو، كە پەیوەستن بە تەمەن وەكو ئاوی سپی Cataract و تێكچوونی پنتی بینینی چڕ لە تۆڕەی چاودا AMD، بۆنموونە ڤیتامین E، C، بیتا كارۆتین، چەورییەكانی ئۆمیگا3، زینك لەگەڵ دژەئۆكسانی لیوتین Lutein و زیازانتین Zeaxanthin. خۆراكە پێویستەكان بۆ چاو: سەوزە و میوەی جۆاوجۆر و ڕەنگاوڕەنگ وەكو سپێناغ، بیبەری نارنجی، ڕاسبێری، بلوبێری، برۆكۆلی، كیوی، كولەكەی هاوینە و زستانە، ترێ، پرتەقال، هەروەها ماسی، كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی و كازو، زەردێنەی هێلكە، لەگەڵ میوە مزرەكان.

 

 

Top