زیانبەخشترین خۆراك بۆ تەندروستیی دڵ

زیانبەخشترین خۆراك بۆ تەندروستیی دڵ

  بە ڕای پسپۆڕان، بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ پێویست بە دووركەوتنەوە لە چەند جۆرێكی خۆراك دەكات، لە شۆربەی قوتووبەندەوە بگرە تا دەگاتە جۆرەكانی شیرینی و قەنادی، چونكە ئەم خۆراكانە چەورییە نێوەندەكان، دانەویڵەی سافكراو، بڕی زیادی خوێ، شەكر، یان چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن، كە هەموویان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكەن. گرنگترین خۆراك و شلەمەنییە زیانبەخشەكان بۆ تەندروستیی دڵ بریتین لە: گۆشتی پرۆسێسكراو وەكو باكۆن Bacon، هۆت دۆگ Hot dogs..تاد كە ڕێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن، كە هاندەرە بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، كە لەوانەیە خوێنبەرەكانی دڵ بگرێتەوە، دانەوێڵەی سافكراو یان پرۆسێسكراو وەكو ئاردی سپی و برنجی سپی كە هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن و هۆرمۆنی ئینسولین پاشان دابەزینی خێرای شەكر و ئینسولین، كە دەبێتە هۆی دووبارە هەستكردنەوە بە برسیبوون و زیاد خواردن، خۆراكی سوورەوەكراو لە ڕۆندا كە سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان، سۆدا و شلەمەنییە شیرینكراوەكان كە ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لەخوێندا بە خێرایی بەرزدەكەنەوە، سوپ و سەوزەی قووتوبەند كە ڕێژەیەكی بەرزی چەوری و خوێ لەخۆدەگرن، سۆوسەكان Sauces كە زۆربەیان ڕێژەی بەرزی خوێ و شەكر لەخۆدەگرن، هەروەها ئەو خۆراكانەی كە چەورییە نێوەندە دەستكردەكان لەخۆدەگرن، وەك: كەرەی دەستكرد (مارگەرین)، كراكەرز، بسكویت و هەویركارییەكانیدیكە، گەنمەشامی فرنی مایكرۆوەیڤ، هەویری فریزكراو، پیتزا، لەگەڵ زەیتە هایدرۆجینكراوەكان.

Top