زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە شاری ڤالێنسیا  

زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە شاری ڤالێنسیا   

 

 

بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان، ئاگرکەوتنەوە لە دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا، ڕوویدا، لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و تا ئێستاش چارەنووسی ١٤ کەسی دیکە نادیارە.

پێشتر ژمارەی بێسەروشوێنەکانی ئەم ڕووداوە کوشندەیە بە ١٩ کەس ڕاگەیەندرابوو.   

بە وتەی یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی ئەم دوو باڵەخانەیەی کە ئاگریان گرتووە، بڵێسەی ئاگرەکە لە ماوەی ١٥ خولەکدا تەواوی بینا ١٤ نهۆمییەکەی گرتووەتەوە.   

تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی فەرمی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەو مادەیەی کە لە واجیهەی باڵەخانەکەدا بەکارهاتووە، بووەتە هۆی خێراتربوونی بڵێسەی ئاگرەکە. 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top