پیسبوونی هەوا و تەندروستیی چاو

پیسبوونی هەوا و تەندروستیی چاو

 چاو ئەندامێكی هەستیار و ناسكە، زیاتر لە بەشەكانی دیكەی لەش بەر ژینگە و كاریگەرییەكانی پیسبوونی هەوا دەكەوێت. ئاوێتە هایدرۆكاربۆنییەكان و ئۆكسیدی نایتریك لە هەوادا كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر تەندروستیی چاو، بۆنموونە ئاوێتە ئۆلیفینەكانی olefins C4، C5 هۆكارن بۆ سووتانەوە و ناڕەحەتیی توندی چاوەكان. هەروەها ئاوێتەی فینۆلیكەكان و سایكلۆهێكسین Cyclohexene، ماددەی كیمایی دیكەن لە هەوای ئالوودەبوودا كە دەبنە هۆی سووتانەوەی چاوەكان. پاشەڕۆ و دووكەڵی ئۆتۆمۆبیلەكان هۆكاری سەرەكین لەپاڵ پیسبوونی هەوادا كە هۆكارە بۆ سووتانەوەی چاوەكان، كە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر بەردەوام دەبێت. پسپۆران ڕوونیان كردووەتەوە كە ماددە و ئاوێتە پیسكارەكانی هەوا لە شارە گەورەكاندا ئەمانەن: یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن، دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین، دووەم ئۆكسیدی گۆگرد، ئارسنیك، ئەسبێست، بەنزین، قوڕقوشم، كلۆرۆفلۆرۆكاربۆنەكان، دیۆكسین، لەگەڵ تەنۆلكە وردەكان. كاریگەری و نیشانەكانی پیسبوونی هەوا لەسەر چاوەكاندا بریتین لە: وشكبوونی چاو كە باوترین گرفتی چاوە، كە لە ئەنجامی پیسبوونی هەوادا ڕوو دەدات بە شێوەی سووربوونەوە و سووتانەوەی ڕووی چاو لەگەڵ هەستكردن بە ناڕەحەتیی توندی چاوەكان، ناڕەحەتیی چاو، سووتانەوە، سووربوونەوەی چاو، هەستەوەریی هاوكات لەگەڵ خورشت و ئاوسانی چاوەكان، زیاد فرمێسككردن، دەردراو لە چاوەكاندا، هەستكردن بە بوونی تەنی بیانی لە چاودا، زیادبوونی ئەگەری هەوكردن لە چاوەكاندا، گرفت لە بینیندا بەتایبەتی بینینی ڕەنگەكان، زیادبوونی ئەگەری ئاوی سپی Cataract، هەروەها زیادبوونی ئەگەری تووشبوونی چاو بە شێرپەنجە.

 

Top