ســـەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات

ســـەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت.

Top