لە زستاندا پێویستە ڕۆژانە چەند ئاو بخۆیتەوە؟

لە زستاندا پێویستە ڕۆژانە چەند ئاو بخۆیتەوە؟

گەلێك كەس بڕی تەواوی ئاو ناخۆنەوە لە زستان و كەشی سارددا، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی بۆ تەندروستی دەبێت. ئەگەرچی لە كەشی سارددا كەمتر ئارەقە دەكەین بەرارود بە هاوین، هەروەها كەمتر هەست بە تێنووبوون دەكەین، بەڵام زۆر پێویستە كە ڕۆژانە بڕی تەواوی ئاو بخۆینەوە. ڕێگەیەكی پراكتیكی بۆ زانینی ئەوەی كە بڕی تەواوی ئاو بۆ لەش دابینكراوە یان نا، بریتییە لە تێبینیكردنی ڕەنگی میز، بۆنموونە خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو وا دەكات كە ڕەنگی میز زەردێكی كاڵ بێت، كەچی كەم دابینكردنی ئاو بۆ لەش وا دەكات كە ڕەنگی میز زەدرێكی تاریك بێت. ئەمەش زانراوە كە چالاكیی بەدەنی لە وەرزی زستاندا هاندەرە بۆ ونكردنی ئاوی لەش، بۆیە پێویست بە قەرەبووكردنەوە دەكات. لە وەرزی زستاندا، كەسانی پێگەیشتوو پێویستە كە ڕۆژانە بڕێكی دیاریكراوی ئاو بخۆنەوە جگە لە چای یان قاوە یان سوپی گەرمی جۆراوجۆر، بۆ نموونە، بۆ پیاو 8-10 پەرداخ لە كاتی ئاساییدا و 10-14 پەرداخ ئەگەر ڕۆژانە مەشقی وەرزشی یان چالاكیی فیزیكی زۆر ئەنجام بدات، بۆ ئافرەت 6-8 پەرداخ لە كاتی ئاساییدا و 8-12 پەرداخ ئەگەر ڕۆژانە مەشقی وەزرشی یان چالاكیی فیزیكی ئەنجام بدات، هەروەها بۆ ئافرەت لە كاتی شیردانی سرووشتیدا 7-10پەرداخ ئاوی پێویستە.

Top