سوود و زیانەكانی مایۆنەیز

سوود و زیانەكانی مایۆنەیز

مایۆنەیز Mayonnaise تێكەڵاوێكە لە پێكهاتەی تەندروست و ناتەندروست، بۆنموونە چەوریی تەندروست و ماددەی خۆراكیی گرنگی زەردێنەی هێلكە، كەچی وزەیەكی زۆر و كۆلیستیرۆڵ و چەورە تێرەكانیش لەخۆدەگرێت، بۆنموونە یەك كەوچكی گەورەی مایۆنەیز نزیكەی 1.6 گرام چەورە تێرەكان، یەك گرام شەكر، لەگەڵ 100 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت. بە هەر حاڵ، پێویستە كە مایۆنەیز بە بڕی كەم بخورێت. زیاد خواردنی مایۆنەیز ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات، چونكە بڕی زیادی چەورە تێرەكان هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ لە خوێندا، كە ئەگەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان Atherosclerosis زیاد دەكات، كە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، نۆرەی دڵ، هەروەها جەڵتەی مێشك. لە لایەكی دیكە زیاد خواردنی مایۆنەیز لەوانەیە ببێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، چونكە ڕێژەیەكی بەرز لە ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا6 لەخۆدەگرێت، كە هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، زیادبوونی كێشی لەش، سەرئێشە، زیادبوونی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، هێڵنج، لەگەڵ هەستكردن بە بێهێزیی گشتی لەش.

 

Top