ســــەرۆک بـــارزانـــی: هێشتا لەنێو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەی گەلی کوردستان دەبینرێت

ســــەرۆک بـــارزانـــی: هێشتا لەنێو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەی گەلی کوردستان دەبینرێت

رۆژی شەممە 16ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقلیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە. دوای تێپەڕینی سی و شەش ساڵ بەسەر كارەساتی هەڵەبجەدا مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت.

Top