ئاردی گەنمەشامی خۆراكێكی تەندروستە

ئاردی گەنمەشامی   خۆراكێكی تەندروستە

ئارد یان پاودەری گەنمەشامی تەواو Corn flour بریتییە لە هاڕینی دەنكی تەواوی گەنمەشامی وشككراو، كە جیاوازە لەگەڵ نیشاستەی گەنمەشامی Cornstarch كە تەنیا لە بەشە نیشاستەییەكەی دەنكەكان وەرگیراوە. ئاردی گەنمەشامی سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، هەروەها پرۆتینی گلوتینی Gluten تێدا نییە، كە بۆ هەندێك كەس گرفتی بەرگەنەگرتن پەیدادەكات. سوودە تەندروستییەكانی ئاردی گەنمەشامی تەواو: وەكو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان سوودی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ بەهۆی ڕێژەی بەرزەكەی ڕیشاڵی تواوە، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و پتەویی ددانەكان بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی كانزای مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك و سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ئەلزهایمەر، كەمكردنەوەی ئەگەری كەمخوێنی، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش لە ڕێگەی هێشتنەوەی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر، بە مەرجێك بە بڕی كەم بخورێت، هاندانی كرداری هەرسكردن لەگەڵ زیادكردنی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی كۆڵۆن و خۆپاراستن لە قەبزی، پاراستنی كۆرپە لە سەقەیتی زگماكی لە ئافرەتی دووگیاندا، هەروەها ئاردی گەنمەشامیی تەواو سەرچاوەیەكی باشی وزەیە بۆ لەش، بۆنموونە نانی گەنمەشامی وزەیەكی باش و ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B9 بۆ لەش دابین دەكات.

 

Top