بەهای خۆراكیی نیسك

بەهای خۆراكیی نیسك

نیسك Lentils بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، گەلێك ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت كە سوودی زۆریان بۆ لەش هەیە وەكو: پرۆتین، ڕیشاڵی نەتواوە، ڤیتامینەكانی B1، B2، B3،B5، B6، B9، لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، كالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، زینك (تۆتیا). بایەخی تەندروستیی نیسك: دابینكردنی بڕێكی باشی پرۆتین و هێشتنەوەی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی باش، هاندانی جووڵەی دروستی ڕیخۆڵە، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ، خۆپاراستن لە قەبزی، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە خۆراكێكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، پاراستنی تەندروستیی دڵ، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، دواخستنی كرداری پیربوونی پێست، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و ددانەكان بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی كالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر، هاندانی كرداری میتابۆلیزم و كۆنترۆڵكردنی ئاستی چەورییەكانی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی سییەكان، كۆڵۆن، شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا، هەروەها نیسك ماددەی دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت لە جۆری پۆلیفینۆلەكان Polyphenols كە ڕۆڵیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەش و پاراستنی كۆئەندامی دەماردا.

Top