لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٣٠٢ هێرشی ڕەگەزپەرستی لە نەمسا تۆمارکراوە

لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٣٠٢ هێرشی ڕەگەزپەرستی لە نەمسا تۆمارکراوە

 لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەزار و ٣٠٢ هێرشی ڕەگەزپەرستی لە نەمسا ڕوویداوە کە ٥٨%ی هێرشی ڕەگەزپەرستانە لە پلاتفۆرمی ئینتەرنێتدا ڕوویداوە.

لە "ڕاپۆرتی ڕەگەزپەرستی ٢٠٢٣"ی زارا؛ ڕێکخراوێکی ناحکومی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە هێرشی ڕەگەزپەرستی لە نەمسا تۆمار دەکات، دەڵێت لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و ٣٠٢ هێرشی ڕەگەزپەرستی ڕوویداوە.

58%یان لە "پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان" و 42%یان لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا بینراون.

زۆرترین هێرشی ڕەگەزپەرستانە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کراوە کە ٧٥٨ حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە.

دووەم شوێن کە زۆرترین هێرشی ڕەگەزپەرستی تێدا ڕوویدا "شوێنە گشتییەکان" بوو کە 16% بوو.

ساڵی ڕابردوو 11%ی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان لە کەرتی "کات بەسەربردن و خزمەتگوزارییەکان" و 8.4% لە "دامەزراوە و ڕێکخراوە گشتییەکان" ئەنجامدراون.

لە بوارەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵایەتیدا، ٦.٦%ی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان تۆمارکراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top