پـــەیــامـــی سەرۆک بارزانی بۆ ئیدانەکردنی پەلامارە تیرۆرستیەکەی شاری مۆسکۆ

پـــەیــامـــی سەرۆک بارزانی بۆ ئیدانەکردنی پەلامارە تیرۆرستیەکەی شاری مۆسکۆ

رۆژی شەممە 23ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بۆ ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان کرانە ئامانج.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین.

Top