سزای كەسێك چییە كـە بە بێ مەبەست كەسێك بكوژێ؟

سزای كەسێك چییە كـە بە بێ مەبەست كەسێك بكوژێ؟

ئەگەر كەسێك بە نەزانین و بێ مەبەستی كوشتن، كەسێك بكوژێت، ئەوا بەپێی مادە ٤١١ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ سزا دەدرێت بە: غەرامەكردن یان بە حەپسكردن، كە نابێت لە یەك ساڵ زیاتر بێت. ئەم سزایانـە بۆ كاتێكـە یەك كەسی كوشتبێت و بە نەزانین و بێ مەبەست بێت، لە شەریعەتی ئیسلامیشدا باسی كوشتنی هەڵە كراوە، لە سورەتی (النساء)دا خودای گەورە دەفەرموێت: «بۆ هیچ ئیماندارێك نییە ئیماندارێكی دیكە بكوژێت، مەگەر بە هەڵە، خۆ ئەگەر بە هەڵە كوشتی، دەبێت بەندەیەكی ئیماندار ئازاد بكات و خوێنبایی كوژراویش بدات بە كەسوكاری، ئەوانیش وەك میرات دابەشی بكەن لە نێوان میراتگراندا، و ئەگەر سەردەمێك بوو بەندایەتی نەما بوو هەروەها پارەو سامانیشی نەبوو كـە وەك خوێن بایی بیدات بە كەسوكاری كوژراو، ئەوا با دوو مانگ لەسەر یەك بەڕۆژوو بێت».

 

 

Top