بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەڵەی پاکێجی هاوکاری لە فڕۆکەكان لە غەززە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەڵەی پاکێجی هاوکاری لە فڕۆکەكان لە غەززە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: کە ١٨ فەلەستینی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی یارمەتییە مرۆییەکان لە شوێنە نادروستەکان گیانیان لەدەستداوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فەلەستین لە غەززە سەر بە حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ١٨ فەلەستینی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە لە ڕێگەی فڕۆکەكانەوە بۆ شوێنی هەڵە هەڵدراون، گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ١٢ فەلەستینی لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بەو هاوکارییانە خنکاون کە لە فڕۆکەکان کەوتوونەتە خوارەوە و ٦ی دیکەش بەهۆی قەرەباڵغییەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەشێک لەو یارمەتییانەی فڕۆکەکان فڕێدراونەتە ناو دەریاوە، بەشێکیشیان لە زەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین كەوتنەخوارەوە و بەشێکیشیان لە ناوچە مەترسیدارەکاندا کەوتوون، ئەمەش ژیانی ئەو فەلەستینیانەی خستووەتە مەترسییەوە کە دەیانویست بگەنە... هاوکاری.

دەوترێت پێشتر هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری ئاسمانی بۆ غەززە دەنێرن، ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام ئەم دۆخە دووبارە بووەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top