پێڵاوی گونجاو بۆ عەبا لە مانگی ڕەمەزان

پێڵاوی گونجاو بۆ عەبا لە مانگی ڕەمەزان

چەندین مۆدێلی پێڵاو هەیە كە بەپێی دیزاینەكەی و كاتی لەپێكردنی بۆ عەبا گونجاوە، لەگەڵ كەشی ئێواراندا دەتوانیت پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێ بكەیت، كە لەگەڵ عەبای بەكاهێنانی ڕۆژانە یان بۆ سەردان و ئاهەنگەكاندا بگونجێت، ئامۆژگاریت دەكەین كە ئەگەر عەبا لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بكەیت دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی دەبێت.

سەندەڵی كراوەی قاوەیی: دوودڵ مەبە لە لەپێكردنی پێڵاو بە دیزاینی مۆدێرن و نوێكراوە یان كلاسیك، كە دەتوانیت عەباكەت هەماهەنگ بكەیت و لەگەڵ سەندەڵی قاوەیی بیپۆشیت، كە لە ماركەی سانتۆنی بۆتان هەڵبژاردووە.

ستیلێتۆی لێتەرپرێس: گومانی تێدا نییە كە پێڵاوی ڕەنگاوڕەنگ تایبەتمەندیی خۆی هەیە، تەنانەت ئەگەر هەواداری ڕەنگە گەرمەكانیش بیت، ئێمە پێڵاوی ڕەنگاوڕەنگت بۆ پێشنیار دەكەین كە لەگەڵ دیمەنە جیاوازەكاندا بۆ جوانییەكی پڕ لە ژیان بگونجێت.

پێڵاوی كلاسیكی مۆڵ: لە كۆتاییدا مۆدێلی پێڵاوی سادە و ڕەسەن پێشنیار كراوە، وەك ڕەنگی ڕەش و زیتوینی لە ماركەی (مۆڵ) كە لەگەڵ دیزاینە لوكسەكانی عەبای بەهاردا دەگونجێت، و دەتوانرێت لەگەڵ زۆرێك لە ڕەنگەكانی عەبادا هەماهەنگ بكرێت.

 

Top