لە مانگی ڕەمەزاندا چۆن پاێزگاری لە نینۆكەكانت دەكەیت؟

لە مانگی ڕەمەزاندا چۆن پاێزگاری لە نینۆكەكانت دەكەیت؟

 

ئەگەر دەتەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا نینۆكەكانت لە شكان بپارێزیت، پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكەیت.

 

دەستكێش لەدەست بكە: لەكاتی شۆردنی قاپ و پاكژ كردنی سەوزە و میوەدا، ئەو گیراوە و كەرەستانەی بەكاریان دەهێنیت، بەزۆری ماددەی توند لەخۆدەگرن، كە دەبنە هۆی وشكبوونەوە و شیكردنەوە و شكانی نینۆكەكانت، بەڵام دەستكێش نینۆكەكانت لە شكان دەپارێزێت، لە هەمان كاتدا دەستەكانت بە نەرمی دەهێڵێتەوە.

 ڕۆژانە دەست و نینۆك شێدار بكە: بە شێوەیەكی گونجاو بە بەكارهێنانی كرێمی شێداركەرەوەی دەست، بە درێژایی مانگی ڕەمەزان نینۆكەكانت نەرم بكەرەوە، بەتایبەت دوای هەر جارێك كە دەستەكانت تەڕ دەكەیت، چونكە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارە دیارەكان، كە دەبێتە هۆی تەنكبوون و شكاندنی نینۆكەكان، ئەم هەنگاوە نینۆكەكانت لە وشكبوونەوە دەپارێزێت، بەتایبەت بەكارهێنانی ئەو كرێمانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E و زەیتی سرووشتی و كەرەی شیا و ...هتد.

Top