تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی پاکستانی شەرمەزار کرد

تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی پاکستانی شەرمەزار کرد

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی پاکستانی بە توندی ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی پاکستان دەکەین. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئەم وەزارەتە لە بەیاننامەکەیدا باسی لە پاڵپشتی بەردەوامی تورکیا بۆ ئاسایش و سەقامگیری پاکستان و شەڕی ئەو وڵاتە لە دژی تیرۆریس کردووە.

پێویستە بگوترێ ئەو کاروانە کە ئەندازیار و کرێکارانی چینی هەڵگرتبوو کە خەریکی دروستکردنی وێستگەی کارەبای ئاوی داسو بوون لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە ٢٦ی ئازاردا هێرش کرایە سەر. لەم هێرشەدا 5 چینی و پاکستانییەک گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top