لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ٦٣ هەزار پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون

لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ٦٣ هەزار پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون

 

دەزگای کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لانیکەم ٦٣ هەزار و ٢٨٥ کەس لە ڕەوتی هەڵاتن لە وڵاتەکەیان و هەوڵدان بۆ کۆچکردن گیانیان لەدەستداوە یان دیارنەماون.

زۆربەی زیانە گیانییەکان بەهۆی خنکان لە دەریاکانەوە بووە و نزیکەی 60%ی مردنە تۆمارکراوەکان لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا بوون کە لە دەریاکاندا گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە یەک لەسەر سێی تووشبووانی دەستنیشانکراو ئەو کەسانە بوون کە لە شەڕ و ململانێکانی ئەفغانستان، میانمار، سوریا و ئەسیوپیا هەڵدێن و دەگەیشتنە شوێنێکی دیکەی جیهان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە دەزگای کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە ژمارەی قوربان و بێسەروشوێنەکان تۆمار دەکات؛ لە دوای مردنی زیاتر لە 600 کۆچبەر و پەنابەر لە دوو کەشتیدا کە لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا نوقم بوون، جیهانی تووشی شۆک کرد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top