چەتر بۆ پێڵاوەكان

چەتر بۆ پێڵاوەكان
مۆدەی پێڵاوە سەیرەكان بە چەندین شێوازی سەیر و جوان دەردەكەون، تەنانەت دەبێتە یەكێك لە مۆدە سەیرەكان كە ببێتە كەرەستەیەك بۆ ئەوەی لەگەڵ گشت جۆرە دیمەنێك بگونجێ، پێڵاوی لەم جۆرە بۆ ژێر باران بارین كراوە، ئەمەش بۆ ئەوەی پێڵاوەكە تەڕ نەبێ و پارێزراو بێ لە ئاوی باران.
لە وڵاتی كۆریا بەهۆی زۆری باران بارین، سەیرترین جۆرە پێڵاویان دروست كردووە، پێڵاوی لەم جۆرە زیاتر بۆ خانمان دەبێ، چونكە پێڵاوی خانمان پێشەوەی كراوەیە، بەمەش چەترێكی تایبەتیان داناوە لە سەرەوەی پێڵاوەكە، بۆ ئەوەی باران بگەڕێنێتەوە و نەهێڵێ پێڵاوەكە تەڕ بێت، ئەمەش بیرۆكەیەكی تازەیە بۆ ئەوەی بە جوانترین شێواز دروست بكرێ و سوودی هەبێ لە كاتی باران بارین.
Top