نمایشی نابیناكان

نمایشی نابیناكان
ئەوانەی كە یەكێك لە ئەندامانی جەستەیان لەدەست دەدەن، نابێ خۆیان لە ئەرك و كار و ژیان دوور بخەنەوە، چونكە ئەوانیش دەتوانن وەك هەموو مرۆڤێكی ئاسایی ئەرك و كاریان راپەڕێنن. بەڵكەش بۆ ئەو لایەنە ئەو نمایشە تایبەتەیە كە لەلایەن كۆمەڵە كەسێكی نابینا ئەنجام دراوە، ئەوەی سەیر بێ ئەو كارە بە مرۆڤی چاو ساغیش ئەنجام نادرێ. لە شاری مۆمبای وڵاتی هیندستان، كۆمەڵێك نابینا هەڵسان بە دانانی نمایشێكی وەستان لەسەر یەكتر لە بەرچاوی گشت خەڵك بۆ ئەوەی ئەوانیش بەهرەكانیان دەربخەن، ئەوەی سەیر بێ، بەبێ یارمەتی كەسانی دیكە، توانیان سەیرترین نمایشی تایبەت ئەنجام بدەن، نمایشەكەیان بووە هۆی سەرەنجراكێشانی گشت ئەوانەی ئامادەی نمایشی نابیناكان بوون.
Top