پێوانەی ئاستی شەكری خوێن

پێوانەی ئاستی شەكری خوێن
پشكنینی ئاستی شەكری خوێن(گلوكۆزی خوێن Blood glucose) بایەخی تەندروستی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشی شەكرە. بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیت پشكنینی شەكری خوێن لەكاتی جیاوازدا ئەنجام بدە، بۆ نموونە پێش و پاش ژەمی خۆراك، بەیانی لە خورینی و پێش نووستن، پاشان ئەنجامەكان لەگەڵ خشتەی كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی ئەمریكی ADA بەراورد بكە.
كاتی پشـــــــكنین كەســــێكی ئاســــــــــایی نەخۆشـــــی شــــــــــــەكرە
لە خورینی كەمتر لە 100 ملگم \دێسیلیتر كەمتر لە 126ملگم \دێسیلیتر
پێش ژەمی خواردن كەمتر لە 115 ملگم \دێسیلیتر 120-80ملگم \دێسیلیتر
پاش ژەمی خواردن كەمتر لە 140 ملگم \دێسیلیتر 200 ملگم \ دێسیلیتر
پێش نووستن كەمتر لە 120 ملگم \دێسیلیتر 140-100 ملگم \دێسیلیتر
بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە پشكنینی ئاستی شەكری خوێن پێش و پاش وەرزشكردن پێویست دەكات و واباشە كە لە نێوان 250-100 ملگم \دێسیلیتر دابێت. ئاستی شەكری خوێن دەگۆڕێ بەپێی: چەندێتی خواردن، جۆری خۆراك، چەندێتی جووڵە و مەشقی وەرزشی، بەكارهێنانی دەنكی دابەزاندنی شەكری خوێن یان بەكارهێنانی دەرزی ئینسولین.
Top