خۆتان پرۆگرامە پۆرتێبلەكانتان دروست بكەن

خۆتان پرۆگرامە پۆرتێبلەكانتان دروست بكەن
بە داهێنانی فلاش میمۆری و هاردی دەرەكی (خاریجی) گۆڕانكارییەكی نوێ لە سیستەمی پرۆگرامەكانی كۆمپیۆتەردا هاتە پێش، ئەوانەی شارەزای بواری كۆمپیوتەر بن، دەزانن هەر پرۆگرامێك دەبێت لەسەر كۆمپیوتەر دابەزێنی تاكو سوودی لێوەربگری، بەڵام پرۆگرامی پۆرتێبڵ واتە “سەفەری” ئەو پرۆگرامانەن كە دەتوانی لەسەر فلاش میمۆری، یان هاردی خاریجی دابەزێنی و بەبێ ئەوەی كە شوێنێك لە كۆمپیوتەرەكەدا بگرن سوودیان لێوەربگری، لە یەكێك لە ژمارەكانی گوڵان لەو بوارەدا بە درێژی باسمان كردووە. ئێستا كەزانیمان پرۆگرامی پۆرتێبڵ چییە؟ چۆن پرۆگرامەكانمان بكەین بە پۆرتێبڵ.. بۆ ئەم مەبەستە باشترین پرۆگرام لەو بوارەدا دەناسێنین كە ئەویش پرۆگرامی VMWare ThinAppیە، ئەو پرۆگرامە بۆ دروستكردنی پرۆگرامی پۆرتێبڵ سوودمەندە.. لە راستیدا زۆربەی پرۆگرامە پۆرتێبڵەكان بەو پرۆگرامە دروستكراون. ئەو پرۆگرامانەی دروستدەكرێن هیچ پێویستیان بە دابەزاندنە سەر كۆمپیوتەر نییە.. شێوازی بەكارهێنانی پرۆگرامەكە زۆر سادەیە.. پێچەوانەی پرۆگرامە هاوشێوەكانی هیچ زیانێك بە ویندۆزی كۆمپیوتەرەكەت ناگەیەنێت.
Top