كیبۆردێكی هۆشمەند لە تایپكردندا ماندووت ناكات

كیبۆردێكی هۆشمەند لە تایپكردندا ماندووت ناكات
كۆمپانیای segam wireless نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی Binder كە خزمەتگوزاری Wifi, G3 هەیە هێنایە بەرهەم. ئەو ئامێرە كتێبخانەیەكی مەزنی دیجیتاڵییە كە شاشەیەكی تەواو لەمسی هەیە، هاردی ناوخۆی ئامێرەكە دەتوانێ 12000 كتێب بەبێ وێنە لەخۆیدا خەزن بكات. جگە لەوەش لەكارت میمۆری micro SD, SDHCیش سوود وەردەگرێ. Sagem binder نە تەنیا لە سیستەمی خزمەتگوزاری Wifiسوود وەردەگرێ بگرە لە تۆڕی مۆبایلی EDGE, WCDAMA 3G, GPRSیش سوود وەردەگرێت. بەهۆیەوە دەتوانی بە ئاسانی لە نوێترین گۆڤار و رۆژنامەكان سوود وەربگری. كتێبخانە دیجیتاڵییەكە لە فایلەكانی TXT, EPUB, PDF, HTML و هەروەها لە وێنەكانی بە فۆرماتی JPEG, PNG, BMP و فایلی دەنگی MP3یش سوود وەردەگرێت.
Top