ئـاگـادار بن ئـایـفۆن و ئـایـپـه د دووئـامـێـری ته واو سیخوڕین

ئـاگـادار بن ئـایـفۆن و ئـایـپـه د دووئـامـێـری ته واو سیخوڕین
ئەمنییەت نە تەنیا لە مۆبایلدا بگرە لە هەموو شتێكدا هەر گرنگە، مرۆڤ حەز دەكات زۆر شت لە ژیانیدا بە نهێنی بێت، بەڵام پێدەچێت ئامێرە تەكنۆلۆژییە نوێیە دیجیتالییەكان نهێنییەكان ئاشكرا بكەن. گروپێكی لێكۆڵەرەوەی زانستی تەكنۆلۆژیای سەردەم ئاشكرای كردووە كە دوو ئامێری ئایفۆن و ئایپەد بەشێوەیەكی زۆر نهێنی كردارەكانی ئێوەیان لە ژێرچاوەدێری دایە، لە راستیدا بۆ هەر شوێنێك بچن لە فایلێكدا خەزنی دەكات. ئەو گروپە بۆ سەلماندنی رایەكەیان پرۆگرامێكیان دروست كردووە كە دەتوانێ لەسەر ئایفۆن دایبەزێنی ئەو كات فایلە شاراوەكە ببینی. لە فایلەكەدا تەنانەت شوێنە جوگرافییەكەش بە جوانی دەبیندرێت. سەیر لەوەدایە ئامێری ئایفۆن و ئایپەد بۆ تۆماركردنی شوێنە جوگرافییەكان لە سیستەمی GPSیش سوود وەرناگرن، تەنیا لە بورجی تۆڕی مۆبایلەكە سوود وەردەگرن. بۆیە هەركە كەسێك یەكێك لەو دوو ئامێرەی ئێوەی دەست كەوتبێ دەزانێ لە چ رێكەوتێكدا بۆ چ شوێنێك چووە، بەڵام هەتا ئێستا نازانرێ كە كۆمپانیای ئەپڵ كە بەرهەمهێنەری ئەو دوو ئامێرەیە بە چ هۆكار و مەبەستێك ئەو سیستەمەی خستۆتە سەر ئەو دوو ئامێرە، ئایا هەر لە ئامێرەكەدا سیستەمێك هەیە فایلەكە بۆ شوێنی مەبەست بەڕێ بكات!
Top