ئاسانترین رێگە بۆ كردنەوەی پرۆگرامەكان

ئاسانترین رێگە بۆ كردنەوەی پرۆگرامەكان
زۆر جار لەسەر كۆمپیوتەرەكەتان دەیان پرۆگرام هەیە، لە كاتێكی وادا بۆ دۆزینەوە و كردنەوەی پرۆگرامێك لەنێوان ئەو هەموو پرۆگرامەدا تاراددەیەك دژوارە.. ئەگەر ئایكۆنی هەر پرۆگرامێكیش لەسەر دیسكتۆپی كۆمپیوتەرەكەتان بێت دیسان قەرەباڵغی دروست دەبێت.. هەرچەندە هەندێك رێگە هەن بۆ دەرباز بوون لەو قەرەباڵغییە.. وەك دانانی چەندین دیسكتۆپی مەجازی لەسەر كۆمپیوتەر، یان رێكخستنی پرۆگرامەكان.. بەڵام رەنگە ئەوانەش وەڵامدەرەوە نەبن.. بۆ دەرباز بوون لەم كێشەیە پرۆگرامی TurboLaunch دابەزێنن. ئەو پرۆگرامە ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەر دەڕەخسێنێ كە بە تەنیا كلیكێك پرۆگرامی مەبەستی خۆت بدۆزیەوە. بەكارهێنانی پرۆگرامەكە زۆر ئاسانە، ئەو پرۆگرامە گشت ئایكۆنی پرۆگرامەكان لە شوێنێكدا كۆ دەكاتەوە تۆ تەنیا بە داگرتنی ئایكۆنەكە دەتوانێ پرۆگرامی مەبەستت بكەیەوە. هەروەها دەتوانی بە تایبەتكردن و دانانی دوگمەیەك بۆ هەر پرۆگرامێك، بە ئاسانی پرۆگرامەكان بكەیەوە.
Top