كارتریجی پرینتەر فڕێ مەدەن

كارتریجی پرینتەر فڕێ مەدەن
كارتریج (Cartridge)ی پرینتەر، ئەو ئامێرەیە كە مەرەكەبی پرینتەرەكە لەودایە. ئەو پرینتەرانەی كە لەیزەری نین كارتریجیان هەیە.. خودی ئامێری پرینتەرەكە هەرزان باییە، ئەوەی كه نرخی پرینتەرەكەی گران كردووە، كارتریجەكەیەتی.. كارتریجی پرینتەر هەركە لە كار كەوت، یان بە كاڵی پرێنتی كرد، ئەوە بەمانای تەواو بوونی مەرەكەبەكەی نییە، ئێوە دەتوانن بەو شێوازە جارێكی دیكە كارتریجەكە نوێ بكەنەوە. لەسەرەتادا دەبێ بزانین ئەو مەرەكەبەی كە تێیدایە لەگەڵ ئاو تێكەڵ دەبێ، بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا وەرەقەیەك بێنن كە بەو پرینتەرە پرێنت كراوە، بە پەنجەیەكی تەڕ لێی بخشێنن، ئەگەر رەنگەكەی تێكچوو ئەوە بەو مانایە كە مەرەكەبەكە لەگەڵ ئاو تێكەڵ دەبێ. هەر كام لە كارتریجەكان، ئیسفەنجێكی بچووكیان تێدایە، كاتێك كە مەرەكەبەكە تەواو دەبێت، ئەوە بەو مانایە كە تەنیا ئاوی مەرەكەبەكە تەواو دەبێت، ئەگەر بێتو ئیسفەنجەكەی ناوەوەی تەڕ بكرێتەوە ئەوە سەرلەنوێ پرێنتەرەكە كار دەكات. بۆ ئەم مەبەستە تەنیا 3 ملم ئاو بە دەرزی لە رێگەی كونە بچووكەكانی سەر كارتریجەكە تێبكەن. ئیدی دەتوانی هەتا ماوەیەكی زۆرتر سوود لەو مەرەكەبە وەربگری.
Top