ئامێرێكی گرنگ بۆ تۆماركردنی فیلمە ڤیدیۆییەكان

ئامێرێكی گرنگ بۆ تۆماركردنی فیلمە ڤیدیۆییەكان
گەلێك جاران بەدیار سەیركردنی پرۆگرامێكی گرنگ، یان فیلمێكی بەویستی خۆت، یان گۆرانیەك كە حەزی لێدەكەی دانیشتووی، بەڵام لەناكاو بەهەر هۆیەك بێت ناتوانی بەتەواوی فیلمەكە یان پرۆگرامەكە ببینی.. هەرچەندە ئێستاكە سەتەلایتەكان خۆیان فیلم لەخۆیاندا خەزن دەكەن، یان TVیە پێشكەوتووەكانیش ئەم توانایەیان هەیە، بەڵام هیچ ئامێرێك بۆ ئەم مەبەستە ناگاتە ئامێری Verbatim MediaStation HD DVR، ئەو ئامێرە سیستەمێكی بڵاوكردنەوەو تۆماركردنە، بەهۆی كێبڵەكەوە بە شوێنی AV تەلەڤزیۆن پێوەند دەدرێ. ئەوكات بەهۆیەوە دەتوانی پرۆگرامەكان تۆمار بكەی و هەروەها چەندین كات و رێكەوتی دیاریكراویان دابنێی بۆ تۆماركردنی پرۆگرامەكان. ئامێرەكە خۆی خاوەنی هاردێكی 500 گیگا و هەروەها یەك ترابایتیە بۆ هەڵگرتنی داتاكان. واتە دەتوانی 1400 فیلم لەو ئامێرەدا خەزن بكەی. ئێوە نەتەنیا لە تەلەڤزیۆن بگرە راستەوخۆ دەتوانن لە ئامێری سەتەلایت یان ئامێری DVD ی یان ڤیدیۆ كاسێت فیلم خەزن بكەن.. هەروەها ئامێرەكە توانای لێدانەوەی فیلمەكانیشی هەیە.. جگە لەوەش دەتوانی فیلم لە كارتی میمۆری یان فلاش میمۆری وەربگری..
Top