دوو بەرهەمی نوێ لە جیهانی tablet دا
هەردوو جۆرەكە لە سیستەمی ئەندرۆید سوود وەردەگرن، بەڵام دیزاینەكەیان جیاوازە. S1 دوو كامێرای هەیە بەشی سەرەوەی زاویەكەی هەیە كە دیزاینەكەی وەك گۆڤارێك دەچێت كە لول درابێت، بەڵام S2 لەبری دوو كامێرا دوو شاشەی هەیە. دیزاینەكەی وەك كتێب دەچێت. پرۆگرامێكی تایبەت بە كتێب خوێندنەوەی تێدایە، هەر راست وەك كتێبی راستەقینە دەچێت، هەر لاپەڕەیەك لە شاشەیەك دەبیندرێت. بەڵام لەو كاتەی كە سەیری سایتێك دەكەی، هەردوو شاشەكە دەبنەوە یەك شاشە، بەڵام ئەگەر بتەوێ ئیمێلێك بنووسی، شاشەی خوارەوە راست دەبێتە كیبۆردێك و دەتوانی بە داگرتنی هێماكان ئیمێلەكەت بنووسی.